چاوی ڕیاڵ مەدرید لەسەر پێنج یاریزانی گەنجە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاودێرییان خستووەتەسەر پێنج یاریزانی گەنج، کە چاوەڕوانی داهاتوویەکی پرشنگداریان لێدەکرێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، چاودێرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاودێرییان خستووەتەسەر چەند یاریزانێکی گەنج، کە لە یانەکانیان دەرکەوتوون و چاوەڕوانی داهاتوویەکی پرشنگداریان لێدەکرێت.

یاریزانەکان پێکهاتوون لە: ئۆریلین چوامینی (مۆناکۆ)، جود بیلینگهام (بوروسیا دۆرتمۆند)، ڕەیان گراڤینبێرخ (ئەیاکس ئەمستەردام)، فلۆریان ڤێرتز (بایەرلیڤەرکوزن)، ئەندریک (پاڵمێراس).

چوامینی و بیلینگهام و ڤێرتز و گراڤینبێرخ لە هێڵی ناوەند یاریدەکەن، هەروەها ئەندریک لە پێکهاتە هێرشبەرییەکان یاریدەکات (باڵەکانی هێرشبەریی و هێرشبەری سەرەڕم).

ڕیاڵ مەدرید چەند ساڵێکە سیاسەتی کارکردنی لە کڕینی گرانبەهاکانەوە بۆ دۆزینەوەی بەهرەداران گۆڕیوە، لەو ماوەیەشدا سەرکەوتوو بوون لە گواستنەوەی چەندین ئەستێرەی وەک ڤینیسیۆز جونیۆر، ڕۆدریگۆ، ڤالڤێردی و کاماڤینگا.

بابەتی پێشتر

(Spotify) لەبەر یەک هۆکار چاوی بڕیوەتە بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

ئارنۆڵد ئەمجارەیان لە ژیانی ڕاستیدا لە دوو ئۆتۆمبێلی دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی گەڕایەوە فەڕەنسا

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، ڕۆزاریۆی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ فەڕەنسا تا پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بكات. ماوەی هەفتەیەكە…
Total
0
Share