لە كەركوك سێ چەكداری داعش كوژران ‏

فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە بۆردوومانێكدا سێ چەكداری داعشیان لە نێوان قەزاكانی ‏تاجی و حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك كوشت، كە یەكێكیان سەركردەبووە لە ‏ڕێكخراوەكەدا. ‏

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، دوای بەدواداچوونی ورد و لێكۆڵینەوەی ‏هەواڵگری لەسەریان، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق ئۆتۆمبێلێكی لە جۆری “پیكاب”ی ‏چەكدارانی داعشی لەنێوان قەزاكانی تاجی و حەویجە كردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ ‏چەكداری داعش كوژراون. ‏

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكێك لە كوژراوەكان كە ناوی “ئەبوعەسام” بووە، بەرپرسی ‏بەشی “قاتع” دیجلەی ڕێكخراوەكە بووە. ‏

شانەی ئەمنی باسیلەوەشكردووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكان كراوەتە ‏ئامانج لەلایەن چەكدارە داعشەكانەوە بۆمبڕێژكرابوو و ئامادەكرابوو بۆ تەقاندنەوەی.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانی گردی زەرگەتە: پێشتر کۆنفرانسمان ئەنجامداوە و کۆنفرانسی سبەینێ خەوشی یاسایی لەسەرە

باڵی گردی زەرگەتەی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، “پێشتر کۆنفرانسمان ئەنجامداوە و داوای پەسەندکردنیمان کردووە، کۆنفرانسەکەی سبەینێش خەوشی یاسایی لەسەرە”.…
Total
0
Share