مەزڵوم عەبدی: زۆرینەی داعشە هەڵاتووەكان دەستگیركراونەتەوە

مەزڵوم عەبدی

فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستگیركردنەوەی زۆرینەی ئەو داعشانە ‏ڕادەگەیەنێت كە لە بەندیخانەیەكی حەسەكە هەوڵی هەڵاتنیاندا، دەشڵێت، بەردەوامدەبن لە ‏شەڕی دژ بە داعش.‏

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە تویتێكدا ڕایگەیاند، ‏هێزە ئەمنی و سەربازییەكانمان بە هاوكاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سەركەوتووبوون لە ‏بەرپەرچدانەوەی هێرشەكەی داعش و كۆنترۆڵی تەواوی ناوچەكانی دەوروبەری ‏بەندیخانەكە كراوە و زۆرینەی هەڵاتووەكان دەستگیركراونەتەوە.‏

وتیشی، “لەكاتێكدا هێزەكانمان بەدانایی و ئارامییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی بەشەكانی ‏ناوەوەی بەندیخانەكە دەكەن، دووپاتیدەكەینەوە كە شەڕی دژ بە داعشی تیرۆرست ‏بەردەوامە و ناوەستێت، تا ئەوكاتەی سەرجەم ئەندامە تاوانكارەكان دەخرێنە زیندانەوە”.‏

شەوی پێنجشەممە لە گرتووخانەی سەناعە لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، ‏چەکدارانی داعش هەوڵی یاخیبوون و هاوکات لە دەرەوەی زیندانەکە هەوڵی هێرشیان دا.‏

یاخیبوونه‌كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌لایه‌ن شانه‌ ‏نووستوه‌كانی داعشه‌وه، کە لە نزیک گرتووخانەكەوە هەوڵی هێرشیان دەدا.‏

بابەتی پێشتر

ویلایەتە یەكگرتووەكان دوو پارچە شوێنەوار بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە

بابەتی دواتر

تەرمی پیاوێك لەنێوان دەیان ماری ژەهراویدا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی كۆبوونەوەی یەكێتی و یەكگرتوو: هەوڵەكان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە داراییەكان بە تایبەت دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران بخرێنەگەڕ

ئەمڕۆ شەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای یەكێتی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی…
Total
0
Share