هەولێر.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، لە ڕوداوێكی هاتوچۆ كە لەسەر ڕێگای باسرمە-هەریر-قەندیل ڕویداوە كەسێك گیانی لەدەستداوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “کاتژمێر 6:30 ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی نیسان، لەسەر ڕێگای باسرمە-هەریر-قەندیل ڕوداوێکی پێکدادان لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت ڕویدا”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لە ئەنجامی ئەو ڕوداوە، شوفێری بارهەڵگرەکە سەری لە جەستەی جیابووەتەوە”.

لەبارەی وردەكاریی ڕوداوەكە، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەهۆی موڵکداری لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبووە، بەهۆی کێشەکە چەند کەسێک لە بنەماڵەیەکیان بە چەکەوە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی دادەبەزن و ئۆتۆمبێلەکەیان لە ناوەندی ڕێگاكە بەجێدەهێڵن لە ڕێگای خێرا و دەست بە شەڕەتەقە دەكەن، لەو کاتەشدا ئۆتۆمبێلە بارهەڵگەرەكە بە خێرایی دێت خۆی دەکێشێت بە دواوەی نیسان سەنییەکەدا”.

فازڵ حاجی ئاماژەی بەوەشكردووە، “لەكاتی ڕوداوەكەدا لەگەڵ وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگەرەكە، شۆفێرەكەی بەردەبێتەوە و دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلەكەی، یەکسەر سەری لەلاشەی جیادەبێتەوە”.

بابەتی پێشتر

دادگای باڵا دانیشتنێكی تایبەت بە دۆسیەی هەڵپەساردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجامدا

بابەتی دواتر

سەرۆكی هەرێم لە نامەیەكدا چەند داوایەكی ئاڕاستەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share