پەرلەمانتارێكی هەدەپە بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانیی كوردی دادگایی دەكرێت

ڕەمزیە تۆسوون

بەهۆی ئەوەی سێ ساڵ لەمەوپێش بەشداریی لە ئاهەنگێكدا كردووە و تیایدا گۆرانیی ‏كوردی لێدراوە، پەرلەمانتارێكی هەدەپە لە دادگای ئامەد دۆسیەی دادگاییكردنی بۆ ‏ئامادەكراوە.‏

دادگاییەكە بۆ ڕەمزیە تۆسوون، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ‏كراوەتەوە و بەپێی ئاژانسی فورات نیوز، دۆسیەکە لەسەر ئەوەیە ئەو پەرلەمانتارە ساڵی ‏‏2019 بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کردووە و لە ئاهەنگەکەدا گۆرانیی کوردی ‏لێدراوە و ئەوەش وەک “پڕوپاگەندەی ڕێکخستن” لەقەڵەمدراوە.‏

لەلایەن دادگای ئامادەوە دۆسیەكە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا كراوە و ‏داوایکردووە پارێزبەندی لەو پەرلەمانتارە وەربگیرێتەوە بەمەبەستی دادگاییکردنی.‏

لەبارەی دۆسیەكەوە، ڕەمزیە تۆسوون لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، “ئەوان دەیانەوێت لە ‏کەسایەتیی ئێمەدا گەلەکەمان بترسێنن، بۆیە تەنانەت ئاهەنگگێڕانی ئێمەشیان کردووەتە ‏تاوان، بەڵام ئێمە لەبەرامبەر ئەو کارە نایاساییانە سەرمان دانانەوێنین”.‏

بابەتی پێشتر

200 ملیار دینارەكە گەیشت

بابەتی دواتر

سەرما دەوامی لە دهۆك و ڕاپەڕین و زاخۆ و سۆران ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی لە هەولێر بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا مافی کرێنشینان بوو

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکران، مافی کرێنشینان بووە و یارییان…
Total
0
Share