لە پلەی گەرمای 42 دا… هاوڵاتییەک بەهۆی داڕمانی بەفر گیانی لە دەستدا

لە کاتێکدا بەشێکی زۆری شارەکانی هەرێم بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە ڕۆژانێکی گەرم بەڕێدەکەن، هاوڵاتییەک لە قەزای چۆمان بەهۆی داڕمانی بەفر بەسەریدا گیانی لە دەستدا.

لەسەر ڕوداوەکە،  ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان، بۆ تۆری میدیای ئێستا راگەیاند ” کاتژمێر 4:30 خولەک ، ڕووداوێکی ڕۆچوونی بەفر، لە کوێستانەکانی گوندی پرژە لە سنووری قەزای چۆمان ڕوویداوە، بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو، پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا”.

بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان ئەوەشی راگەیاند ، ئەو هاوڵاتییە کرێکار بووە و لەگەڵ چەند وەستایەک لە گوندی وێزە کاریان کردووە، دوای تەواوبوونی کارەکانیان، ویستوویانە بە مەبەستی پشودان و چێژوەرگرتن لە دیمەنەکانی کوێستانی پڕژە سەدانی سنوورەکەیان کردووە ، دوای ڕوخانی بەفر بەسەریدا کرێکارەکە گیانی لە دەستداوە”.

وەک بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان دەڵێت ” ھاوڵاتیەکە ناوی ( ڕەشید حەسەن حەمەد )ە و  تەمەنی 36 ساڵە و دانیشتووی هەولێرە و خەڵکی رۆژئاوایی کوردستانە، لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە”.

بابەتی پێشتر

سەدر: خراپی دۆخی كارەبا ناوبانگێكی خراپی بۆ عێراق دروستكردووە

بابەتی دواتر

لەبارەی بەکارهێنانی پارە لە بەشێکی زانکۆی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share