عەبدوڵای حاجی مەحمود لە ریزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دوورخرایەوە

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی راوێژکاری بەرپرسی مەکتەب و مەڵبەندەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی عەبدوڵای حاجی مەحمود.

عەبدوڵای حاجی مەحمود جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بوو، لە سەرەتای مانگی رابردووەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی حزبەکە و هاوکات برای تێکچوون و گەیشت بەوەی هێزیان لە دژی یەکتر جووڵاند.

سەرەتای کێشەکانی نێوان ئەو دوو بەرپرسەی پارتی سۆسیال لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە سەرۆکی یانەی وەرزشیی بەختیاری گۆڕدرا، دواتریش لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا بەرپرسی کاروباری

پێشمەرگە گۆڕدرا هێندەی دیکە دۆخەکە بەرەو خراپی رۆیشت و ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ناوخۆیی ژمارەیەک لە ئۆرگانەکانی حزبەکە بە دوورخستنەوەی عەبدوڵای حاجی مەحمود کۆتایی هات.

بابەتی پێشتر

لە ئەمریکا فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە و تێكشکا

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا خەونی سەوزەڵانی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share