لەبەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن لە کەرکوک پشوو راگەیەندرا

بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە لە بەشێکی ناوەندەکانی خوێندنی کەرکوک سبەی چوارشەممە پشووی رەسمییە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک پێیڕاگەیاندین، بەبڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک و سەرۆکایەتیی زانکۆ سبەی چوارشەممە کرایە پشووی رەسمی.
ئاماژەی بەوەش کرد، پشووەکە بۆ دەوامی تەواوی قوتابخانەکان و کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆی کەرکوکە و بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە ئەو بریارە دراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی پشووی رەسمی بەبۆنەی یادەکانی نەورۆز و راپەڕین راگەیاندبوو.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولواحید محەمەد: داوامانكردووە زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دابینبكرێت

لە ڕۆژی جیهانیی مامۆستایاندا، ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان داوای دابینكردنی زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دەكات، بەرپرسێكی…
Total
0
Share