تاڵیبان داوا له‌ وڵاتانى ئیسلامى ده‌كات دان به‌ حكومه‌ته‌كه‌یدا بنێن

سەرۆک وەزیرانی حكومه‌ته‌كه‌ى تاڵیبان داوا لە وڵاتانی ئیسلامى ده‌كات دان بنێن بە ‏حکومەتەکەیاندا، كه ‌ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ پێكیانهێناوه‌.‏

محەمەد حەسەن ئاخوند، سەرۆک وەزیری حكومەتەكەی تاڵیبان لە ئەفغانستان، لە یه‌كه‌م ‏كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانی خۆیدا دواى چه‌ند مانگێك له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت ڕایگه‌یاند، “داوا ‏لە وڵاتانی موسوڵمان دەکەم ڕابەرایەتی بکەن لە دانپێدانان بە حکومەتەکەماندا، تا بتوانین ‏خێراتر گه‌شه‌ بكه‌ین”.‏

وتیشی، “یارمەتیی کەسمان ناوێت، چونكه‌ دانپێدانانەکەمان بۆ خەڵکەکەمان دەوێت”.‏

بەوتەی ئاخوند، تاڵیبان ئەو مەرجە پێویستانەی جێبەجێکردووە کە پێویستن بۆ ئاشتی و ‏ئاسایشی وڵاتەکە.‏

داواكارییەكەی سەرۆك وەزیرانەكەی تاڵیبان لەكاتێكدایە، تائێستا هیچ وڵاتێک دانینەناوە بە ‏حکومەتەکەی تاڵیباندا، ئەفغانستانیش له‌ لێواری کارەساتێکی مرۆییدایە، لەدوای هاتنەوە ‏دەسەڵاتی تاڵیبانیشەوە قەیرانەکانی وڵاتەکە زیاتربوون و زۆرێك لە كەرتەكانی وڵاتەكە ‏گرفتیان بۆ دروستبووە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بارزانی و عامری بۆ "ئێستا" ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

200 ملیار دینارەكە گەیشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی داوه‌.. له‌ تونس “گورگێكی ته‌نها” ده‌ستگیركرا

ڕۆژنامه‌ى “شروق”ى تونسی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌سێك ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ى داوه‌. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ سه‌ر به‌…
Total
0
Share