تورکیا جارێکی دیکە کەشتیی ئوروچ ڕەیسی ڕەوانەی دەریای ناوەڕاست کرد

دەریاوانی تورکیا درەنگانی شەوی ڕابردوو یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە کەشتیی ئوروچ ڕەیس لە ماوەی دەڕۆژی داهاتووتدا، ڕوپێوییەکی بومەلەرزەزانی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا ئەنجامدەدات، چاوەڕێدەکرێت ئەم هەنگاوەی تورکیا ئاڵوزییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و یۆنان زیاتر بکات.

هۆشدارییە دەریاییەکەی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، “لەکاتی ڕوپێوییەکەدا دوو کەشتیی دیکە کە هەریەکە لە (ئاتامان) و (جەنگیزخان)ن هاوەڵی کەشتیی ئوروچ ڕەیس دەکەن بۆ گەڕان لە باشووری دورگەی کاستیلۆریزۆی یۆنانی و ڕوپێوییەکە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات تاوەکو 22ی تشرینی یەکەم”.

ئەنجامدانی ئەم ڕوپێوییە هۆکارێکە بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی ناکۆکییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا، کە پێشتر بەهۆی ئەوەی یۆنان تورکیای بە پێشێلکردنی سەروەرییەکانی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد بە گەڕانی تورکیا بۆ گازی سروشتی و نەوت لە ناوچەکە.

هەفتەی ڕابردووش وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە لەگەڵ یۆنان گفتوگۆی دووقۆڵی ئەنجامدەدەن سەبارەت بە ناکۆکییەکانیان.

هەروەها تورکیا وەک هەلێک بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکانیان لەگەڵ یۆنان، کەشتیی ئوروچ ڕەیسی لە ناوچە دەریاییە ناکۆکی لەسەرەکان کشاندەوە بەرلە کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتیی ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: هەموو رێوشوێنێکی یاسایی دژی بەکارهێنانی خاکی عێراق دەگرینەبەر

سودانی رایگەیاند، “هەموو رێوشوێنێکی یاسایی دژی بەکارهێنانی خاکی عێراق دەگرینەبەر”. نووسینگەی راگەیەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق…
زیاتر ببینە

هەڵاوسان لە تورکیا پێشبینییەکان تێدەپەڕێنێت.. لە بەرزترین ئاستی 20 ساڵی ڕابردوودایە

داتاکان دەریدەخەن تێکڕای ساڵانەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتووەتە 69.97%، ئەوەش لەسەروو پێشبینییەکانەوەیە و بەرزترین ئاستە لە 20 ساڵی…
زیاتر ببینە

سەرۆکوەزیرانی پاکستان: لەئێستاوە ئاگربەست دەستپێدەکات

سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایدەگەیەنێت، لەئێستاوە ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران دەستپێدەکات. شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند، “بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم، کە…
Total
0
Share