وەزارەتی سامانە سروشتیيەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی بۆ بەندەری جەیهان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی تەقینەوەی بۆرییەك لە دیوی توركیا، بۆ چەند كاتژمێرێك هەناردەكردنی نەوت ڕاگیرا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “دوای ئەوەی ئێوارەى ڕۆژی سێشەممە بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لەنێو خاکی تورکیا تەقییەوە، ئەمەش بووە هۆى وەستانێکى کاتى هەناردەکردنەکە بۆ بەندەرى جەیهان”.
ئاشكراشیكردووه، بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەی بۆرییەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا ڕوویداوە و لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتى هەرێم وردتر لە ڕووداوەکە دەکۆڵێتەوە.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختى كردووه‌ته‌وه، ئەو تەقینەوەیە کاریگەری لەسەر هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان ھەبووە و لە ئێستاشدا ھەناردەکردنی نەوت دەستیپێکردووەتەوە.
لاى خۆیه‌وه، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “بەیانی ئەمڕۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی خاو لە ڕێگەی هێڵی كەركوك – جەیهان دەستیپێكردووەتەوە بە توانای 75 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ چەند كاتژمێرێك و بەهۆی ئەو ڕووداوەی هێڵی گواستنەوەكە لە خاكی توركیا تووشی بوو، هەناردەكردن ڕاگیرابوو”.
وەزارەتەكە دەشڵێت، وەستانە چەند كاتژمێرییەكە كاریگەریی لەسەر بڕی هەناردەكردن نابێت و قەرەبوو دەكرێتەوە.
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، شه‌وى ڕابردوو بۆریى نه‌وتى هه‌رێم له شارۆچكه‌ی “پازارجک”ى سه‌ربه پارێزگای مه‌ڕه‌ش له باكووری كوردستان ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه ڕێگای نێوان هەردوو پارێزگای مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتیش ڕاگیرا.
هاوكات ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ته‌قینه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمه له توركیا، له پاڵ ئه‌وه‌ش هێرشه‌كانى سه‌ر ئیمارات و بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ڕوسیا له‌سه‌ر سنووره‌كان دوو هۆكارى دیكه‌ن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت.