مووچەی چوار مانگی پەرلەمانتارانی عێراق 76 ملیار دینار بووە

لە ماوەی چوار مانگدا پەرلەمانتارانی عێراق 76 ملیار دینار مووچەیان وەرگرتووە، جگە لە خەرجییەكانی تری ئەنجومەنەكە و تێچووی گەشت و ئیفادی پەرلەمانتاران.

لە كاتی دەستبەكاربوونییەوە، جگە لە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی و دانیشتنێك بۆ هەڵبژاردنی لیژنە كاتییەكانی پەرلەمان، تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی نەكردووە.

لە ماوەی چوار مانگی دوای ئەنجامدانی یەكەم دانیشتندا، ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریشی سازنەداوە و بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانی بەشداربووەوە، كۆبوونەوەكە ڕێكنەخراوە.

لە ماوەی ئەو چوار مانگەی تەمەنی خوولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەراندا، 76 ملیار دینار مووچە دراوە بە ئەندامان و دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكە، سەرباری خەرجیی ئەنجومەنی نوێنەران و تێچووی گەشت و ئیفادی پەرلەمانتاران بۆ دەرەوەی وڵات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: زیاتر لە 30 هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە ئێران ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە

بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دەرەوەی عێراق، رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 30 هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە ئێران ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە…
Total
0
Share