جێرارد جەنگاوەرانی لیڤەرپوڵ لە ئەستۆن ڤێلا کۆدەکاتەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە هەوڵەکانی ستیڤن جێراردی ڕاهێنەری ئەستۆن ڤێلا کردووە، بۆ گواستنەوەی لویس سوارێز و کۆکردنەوەی لەگەڵ کۆتینیۆ.

هەندێک لە سەرچاوە ئینگلیزییەکان ئاشکرایانکردووە، دوای کڕینی فیلیپی کۆتینیۆ، ستیڤن جێرارد لەگەڵ لویس سوارێزی هێرشبەری ئورۆگوایی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەستی بە دانوستاندن کردووە، داوای لە یاریزانەکە کردووە هاوشانی کۆتینیۆ و دانی ئینگز لەڕێزەکانی ئەستۆن ڤێلا بەردەوامی بە یاریکردن بدات.

جێرارد لە ڕابردوودا هاوشانی کۆتینیۆ و سوارێز لە یانەی لیڤەرپوڵ یاریکردووە، پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ هەردوو یاریزانەکەدا هەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرکەوتووبوو لە گواستنەوەی “کۆتی” لە یانەی بەرشلۆنەوە.

لەو بارەیەوە هاندەرانی یانەی لیڤەرپوڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەرسامبوونی خۆیان نیشانداوە، هاندەرێک نووسیویەتی: ئەگەر ئەو سیانەیە لە ئەستۆن ڤێلا ببینم، لەمەودوا هاوشێوەی لیڤەرپوڵ، بینەری یارییەکانی ڤێلانس دەبم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هامیڵتۆن بەهۆی گوارە و ئەنگوستیلەکانییەوە دژی (فیا) دەوەستێتەوە

ئەفسانەی خێرایی و پاڵەوانی پێشووی بواری فۆرمولا 1، لویس هامیڵتۆن بەهۆی ئێکسسواراتەکانییەوە لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلە خێراکان ڕووبەڕووی…
Total
0
Share