ڤاتیکان ڕایگەیاند، پاپا فرانسیس بڕی 100 هەزار یۆرۆ “113 هەزار دۆلار”ی بۆ هاوکاریکردنی کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا دابینکردووە.
وەزارەتی پەرەپێدانی مرۆیی ڤاتیکان، کە بەشێکی تایبەتە بە کاروباری پەنابەران، لەسەر بڕیاری پاپا فرانسیس بڕی 100 هەزار یۆرۆی وەک هاوکاری بۆ کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا دابینکرد.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکارییەکە لەڕێگەی ڕێکخراوی کاریتاسی پۆڵەندییەوە دەگەیەنرێتە کۆچبەران، کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە و کار لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کۆچبەران دەکات.
ئێستا هەزار کۆچبەر، کە زۆرینەیان عێراقین لە سنوورەکانی بیلاڕوسیان، کە لە چەند مانگی ڕابردووەوە بەمەبەستی پەڕینەوە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بەناو خاکی بیلاڕوسیا و پۆڵەندادا، چوونەتە سنوورەکانی ئەو دوو وڵاتە.