ته‌قینه‌وه‌ى بۆریی نه‌وتى هه‌رێم نرخى نه‌وتى له‌ جیهاندا به‌رزكرده‌وه‌‏

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێم له‌ توركیا نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا ‏به‌رزبووه‌وه‌ و نرخى به‌رمیلێك برێنت گه‌یشته‌ سه‌روو 88 دۆلار.‏

شه‌وى ڕابردوو بۆریى نه‌وتى هه‌رێم له‌ شارۆچكه‌ی “پازارجک”ى سه‌ربه‌ پارێزگای ‏مه‌ڕه‌ش له‌ باكووری كوردستان ته‌قییه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ڕێگای نێوان هەردوو پارێزگای ‏مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتیش ڕاگیرا.‏

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ‏ته‌قینه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمه‌ له‌ توركیا، له‌ پاڵ ئه‌وه‌ش هێرشه‌كانى سه‌ر ئیمارات و ‏بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ڕوسیا له‌سه‌ر سنووره‌كان دوو هۆكارى دیكه‌ن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى ‏نرخى نه‌وت.‏

ئاژانسه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كاندا ‏نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت بۆ 88.37 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.‏

هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش بۆ 86.46 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.‏

بابەتی پێشتر

پاپا فرانسیس هاوکاری دەگەیەنێتە کۆچبەرانی بیلاڕوسیا

بابەتی دواتر

كۆشكی سپی: ڕوسیا ئامادەی هێرشی سەر ئۆكرانیایە و پوتین هەڕەشەكەی دروستكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە دەربەندی رانیە خنکا

کەمێک لەمەوبەر هاوڵاتییەک لە دەربەندی رانیە خنکا و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share