ئیلۆن مەسك..ئەو بزنسمانەی مەحاڵ نازانێت

ئیلۆن مەسك، دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان

هەرچەندە ساڵی 2020 بۆ جیهان بەگشتی ساڵێكی ناخۆش بوو بەهۆی پەتای كۆرۆنا، بەڵام بۆ ئیلۆن مەسك-ی بزنسمان تەواو پێچەوانەیەوە و لەمساڵدا سەرمایەكەی بە ڕێژەیەكی خەیاڵی بەرزبووەتەوە و دواجار بوو بە دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی سەر ڕووی زەوی.

ئیلۆن مەسك-ی 49 ساڵ، دەستەی دامەزرێنەری هەردوو كۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێكس و بەڕێوبەری جێبەجێكاری هەردوو كۆمپانیاكە بە زیادبوونی 7 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار تەنها لە یەك ڕۆژدا (سێشەممە 24ی تشرینی دووەم)، پوختەی سەرمایەكەی گەیشتە 127 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار، بەوەش توانی پێش بیڵ گەیتس، خاوەنی مایكرۆسۆفت بكەوێت و ببێت بە دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی سەر ڕووی زەوی، لەكاتێكدایە سەرمایەكەی بیڵ گەیتس 127 ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە.

دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان جێف بیزۆس، خاوەنی ئەمازۆنە كە بە سەرمایەی 181 ملیار دۆلار یەكەمی ڕیزبەندییەكەی گرتووە.

هەرچەندە ساڵی 2020 بە ساڵێكی قورس لەڕووی ئابورییەوە هەژمار دەكرێت، بەڵام ئیلۆن مەسك بارودۆخێكی جیاوازی بۆ خۆی دروستكرد، لە دەستپێكی ساڵەكەدا سەرمایەكەی مەسك لە خوار 28 ملیارەوە بوو، بەڵام ئێستا بەر لە كۆتایی 2020ە و سەرمایەكەی گەیشتووەتە 127 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بەوەش نزیكەی 100 ملیار دۆلار سەرمایەكەی زیادی كردووە.

زیادبوونی سەرمایەكەی ئەو بزنسمانە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پشكەكانی هەردوو كۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێكس-ە.

سەرچاوە/ گاردیان

بابەتی پێشتر

ئیبراهیمۆڤیچ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

پزیشكێكی پسپۆڕ وەڵامدەداتەوە.. كام ڤاكسین-یان باشترە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 76 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت بۆ پێنجەم هەفتەی لەسەریەک بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، هۆکارەکەشی بۆ بەردەوامیی زیادبوونی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە. نرخی بەرمیلێک…
Total
0
Share