لوتكەی ئاووهەوا.. گۆتیرێش داوای وەستاندنی گۆڕ بۆ خۆهەڵكەندن دەكات

جۆنسۆن هۆشداریدایە سەرانی وڵاتانی جیهان كە ڕووبەڕووی سزای توندی نەوەكانی داهاتوو دەبنەوە

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بە هۆشداری لەبارەی “توڕەیی جیهانی” كارەكانی لوتكەی ئاووهەوای لە گلاسكۆ كردەوە، ئەمینداری نەتەوە یەكگرتووەكانیش داوای وەستاندنی هەڵكەندی “گۆڕەكانمان بەدەستی خۆمان” دەكات.

وەك بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ كارەكانی لوتكەی جیهانیی تایبەت بە ئاووهەوا (كۆپ 26) لە گلاسكۆ بە سەرپەرشتیی ڕێكخراوی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستپێكرد.

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هۆشداریدایە سەرانی وڵاتانی جیهان كە ڕووبەڕووی سزایەكی توندی نەوەكانی داهاتوو دەبنەوە، لەكاتێكدا ئەگەر بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە هەنگاوی پێویست نەگرنەبەر.

جۆنسۆن لە وتاری دەستپێكدا وتی، “توڕەیی و نەمانی ئارامیی جیهان كۆنتڕۆڵنەكراو دەبێت ئەگەر ئەم كۆنگرەیەی كۆپ 26 لە گلاسكۆ نەكەینە چركەساتی گواستنەوە بۆ سووربوون دەربارەی گۆڕانی ئاووهەوا، ئەمە خەڵوز و ئۆتۆمبێل و پارە و درەخت دەگرێتەوە”.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لای خۆیەوە داوای “ڕزگاركردنی مرۆڤایەتی” كرد بە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا لەپێناو وەستاندنی هەڵكەندی “گۆڕەكانمان بەدەستی خۆمان”.

گۆتیرێش ڕوو لە سەرانی دەیان وڵاتی جیهانی ئامادەبووی لوتكەكە وتی، “كاتی وتنی ئیتر بەسە هاتووە”، ئاماژەی بەوەشكرد لەجیاتی درێژەدان بە قۆرغكردنی زەوی “ڕزگاركردنی ئایندەمان و ڕزگاركردنی مرۆڤایەتی هەڵببژێرن”.

كۆنگرەكە ئامانجەكانی ڕێككەوتنی مێژوویی پاریس كە لە ساڵی 2015 واژووكرا بەهەند وەردەگرێت، كە تیایدا ڕەزامەندی وڵاتان وەرگیرا لەسەر دانانی سنوورێك بۆ قەتیسبوونی گەرمای جیهان لە “زۆر كەمتر” لە دوو پلەی سەدی بەراورد بە ئاستی بەر لە سەردەمی پیشەسازی.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی هەسارەی زەویدا كە هۆكارەكەی دەردراوە گازییەكان و چالاكییە پیشەسازییەكانی تری وڵاتانی پیشەسازی و تازە گەشەسەندوون، ئامانجی كۆنگرەی كۆپ 26 دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەو دیاردەیە و ڕێگریكردنە لە زیاتر قەتیسبوونی گەرما، ئەویش لەڕێگەی كەمكردنەوەی دەردراوە گازییەكان و پشتكردنە بەكارهێنانی سووتەمەنیی بەردین وەك نەوت و خەڵووز و ڕووكردنە بەكارهێنانی وزەی پاك و نوێبووەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی فەلافلەوە زیاتر لە 200 كەس ژەهراوی بوون

بابەتی دواتر

ڤلاهۆڤیچ یانەی داهاتووی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازەربایجان: بەڵگەمان لایە سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزەکانی سوپای ئەرمینیادا هەن

سەرۆکی ئازەربایجان ئاشكرایدەكات، بەڵگەیان لەبەردەستدایە کە سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزەکانی سوپای ئەرمینیادان لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی ناگۆرنی قەرەباغ. ئیلهام…
Total
0
Share