بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی داخستنی چەند ڕێگایەکی سنووری پارێزگاکە بەهۆی بارینی بەفر و کەشوهەواوە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، داوادەکات بۆ کاری پێویست نەبێت، نەچنەدەرەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبوونی کەشوهەوا، چەند ڕێگایەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەربەستکراون، یان هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە”.
داواشدەکات لەپێناو پاراستنی سەلامەتییان بەهیچ جۆرێک ئەو ڕێگایانە بەکارنەهێنن و ”باشتریشە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەکەن”.
ئەو ڕێگایانەی بەربەستکراون:
- ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلاداوودە و تونێلی پێشڕەو
- ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان بەربەستکراوە
- ڕێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
- ڕێگای سلێمانی – قەیوان بەربەستکراوە
- ڕێگای سلێمانی – مێرگەپان بەربەستکراوە
- ڕێگای تاسڵوجە – بازیان هاتوچۆ تیایدا مەترسیدارە
- ڕێگای دوکان – تاسڵوجە هاتوچۆ تیایدا مەترسیدارە