دەوامی فەرمی لە كەركوك بۆ نیوە كەمكرایەوە

شاری كەركوك

بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای كۆرۆنا، دەوامی فەرمانگەكان لە كەركوك بۆ نیوە كەمكرایەوە.

پارێزگای كەركوك بە نووسراوی ژمارە (160) كە ئەمڕۆ 17ی كانوونی دووەم دەریكردووە، بڕیاریداوە بە كەمكردنەوەی دەوام لە فەرمانگەكانی شارەكە بە ڕێژەی 50% تا 27ی ئەم مانگە.

بڕیارەكە وەك ئەوەی لە ناوەڕۆكەكەیدا هاتووە، بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوونە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و گۆڕاوەكانی.

لە بەشێكی دیكەیدا بۆ پابەندبوون بە ناوەڕۆكی بڕیارەكە، هەریەك لە سەرۆكایەتیی دادگای پێداچوونەوە، زانكۆی كەركوك و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی شارەكە سەرپشككراون تا بەپێی پێداویستییەكانی فەرمانگەكانیان كاتی دەوام دیاریبكەن.

دەقی بڕیارەكە:

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر: پاڵاوگەکەی گوێر نایاساییە و مەرجی سەلامەتی و ژینگەیی تێدانییە

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، رایدەگەیەنێت، “پاڵاوگەکەی گوێر نایاساییە و مەرجی سەلامەتی و ژینگەیی تێدانییە”. فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share