به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانيى هه‌رێمى كوردستان پێشبینییه‌كانى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی كەشوهەوای پارێزگاكانى هه‌رێمى بڵاوكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه و دهۆك بەفربارین بەردەوام دەبێت، سبەینێش پلەكانی گەرما نزمتردەبنەوە و شەختە دروستدەبێت، بەڵام بەفربارین كۆتاییدێت.
بەپێی پێشبینییەكانی كه‌شناسیی هه‌رێم، ئەمڕۆ ئەگەری بەفربارین لە هەولێر هەیە، لە سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە بەفربارینەكە بەردەوام دەبێت، بەڵام ئێوارە كۆتایی دێت و ئاسمان دەبێتە نیمچەهەور.
كەشوهەوای سبەینێی هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت، ئاسمان ساماڵدەبێت، پلەكانی گەرماش نزمتر دەبنەوە و ئەگەر هەیە لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە بگاتە ژێر سفر، بۆیە كەشناسی دەڵێت، سبەینێ شەختە دروستدەبێت.