نوێترین زانیاری لەبارەی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە وردبینی لە ناوی مامۆستایانی وانەبێژ تەواوبکات و سبەینێ دووشەممە رەوانەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە وردبینی لە ناوی مامۆستایانی وانەبێژ تەواوبکات و سبەینێ دووشەممە رەوانەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات، لەوێوە رەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت و دواتر لە رێگای گەنجینەکانەوە خوێندنگەکان ئاگاداردەکرێنەوە بە مەبەستی دەستپێکردن بە مامەڵەکان لەلایەن مامۆستایانەوە.

ئاشکراشیکرد، لە وەزارەتەوە بە ئێمە وتراوە، جێبەجێکردنی ئەو رێکارانە یەک مانگی دەوێت و بڕیارە تا 25 ی ئەم مانگە کە هاوکات دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە سەرجەم رێککارەکانی بەگرێبەستکردن تەواوبکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: وەزارەتی دارایی گرێدراوە بە ژیانی خەڵكەوە و ناچم كێشە بۆ ژیانی خەڵك دروستبكەم

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی رادەستی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردووە، بەڵام دەست لەكاركێشانەوەی ناكاتە ئەوەی…
Total
0
Share