پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە

پەرلەمانی کوردستان لە كۆبوونەوەدایە و بڕیارە خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پێشنیاز و پڕۆژەیاسایەک بکات.

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد و بەپێی بانگهێشتنامەیەك كە د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەرلەمانتارانی ناردووە، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوەیە دەبێت:

یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی ماددەی (79، 80) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1- پێشنیازەیاسای (سەندیكای خاوەن پیشە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق).

2- پێشنیازەیاساكانی (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و (پاراستنی مافی ئاژەڵان).

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1- پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

2- پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

3- پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان…
Total
0
Share