تورکیا.. هۆشداری لە کەمتەرخەمیی حکومەت دەدرێت بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان

بەر لە 12 کاتژمێر ئاگرێک لە بەشێک لە دارستانەکانی باشووری ڕۆژئاوای تورکیا کەوتەوە، بەرپرسانی ناوخۆیی ئەو وڵاتە باس لەوەدەکەن حکومەتی تورکیا ئامادەنییە بەشێوەیەکی تەواو و بنەبڕ ئاگرەکە بکوژێنێتەوە.

هاوشێوەی هەموو هاوینێک کە ئاگر لە دارستانەکانی تورکیا دەکەوێتەوە، ئاگر بەشێکی بەرفراوانی دارستانەکانی داچا-ی لە باشووری خۆرئاوای تورکیای گرتووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چەندین کاتژمێرە هەوڵی کوژانەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن، بەڵام تا ئێستا هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون.

ئاگرەکە لە ماڵەکان و ناوچەی نیشتەجێبوونەکانی نزیک دارستانەکانی داچا نزیکبووەتەوە،  لە شارەکانی مۆگلا و بۆدڕووم کە ناوچەی گەشتیاریین.

لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکەوە فەخرەدین قۆجە وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند، 19 کەس بەهۆی ئاگرەکەوە برینداربوون و نۆ کەسیان چارەسەریان بۆکراوە.

هەروەها وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا وتی، “خەمڵاندنەکان بۆ زیانەکانی ئاگرەکە دەریدەخەن 1500 هێکتار لە زەویی دارستانەکانی داچا زیانیان بەرکەوتووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بوونی ڕەشەبای توند بڵاوبوونەوەی ئاگرەکەی خێراتر و کۆنترۆڵکردنی قورستر کردووە، هەروەها 2400 کەسیشیان ڕزگارکردووە کە بەهۆی ئاگرەکەوە گیریانخواردبوو.

سەرەڕای دارستانەکانی داچا، ژمارەیەکی دیکە لە دارستانەکانی وڵاتەکە ئاگری لێکەوتووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی ناوخۆیی وڵاتەکە هۆشداریی ئەوە دەدەن دەسەڵاتی وڵاتەکە وەک پێویست هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە نادات.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستا کەریم ئەحمەد نموونەی باڵا و سەربەرزی کوردایەتی و شۆڕشگێڕی بوو

بابەتی دواتر

بە وێنە.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە هاوڵاتییەك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها بەفری لێباریوە.. بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گرینلاند باری

گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا تەنها بە توانەوەی بەستەڵەكەكانەوە نەوەستا، كەشوهەوای دوورگەی گرینلاندیشی گۆڕیوە، بەشێوەیەك، بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی…
Total
0
Share