بەهۆی دابارینی باران و بەفری بەردەوام بەشێک لە دەروازەی تونێلی تەواونەکراوی (ماوەران)، کە قەزاکانی شەقڵاوە و هەریر بە هەولێر دەبەستێتەوە، درزێکی گەورەى تیادا دروستبووە، کە ئەگەری داڕمانی لێدهكرێت.
فازل حاجی بهڕێوهبهری ڕاگهیاندنی هاتوچۆی ههولێر، له پهیامێكدا كه له ههژمارى خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووهتهوه، دهڵێت، “سەرجەم شوفێران ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆی دابارینی باران و بەفری بەردەوام، بەشێک لە دەروازەی تونێلی تەواونەکراوی (ماوەران)، کە قەزاكانی شەقڵاوە و هەریر بە هەولێر دەبەستێتەوە، درزێکی گەورەى تیادا دروستبووە، کە ئەگەری داڕمانی دروستبووە”.
فازل حاجی دهشڵێت، بەو هۆیەوە تونێلەکە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت، شوفێران لەو ماوەیە وەکو ڕێگای جێگرەوە هەر دەتوانن ڕێگای هەولێر – شەقڵاوەی کۆن بەکاربێنن.