فڕۆكەیەكی چینی بە 133 سەرنشینەوە كەوتەخوارەوە

لە شارێكی چین فڕۆكەیەكی مەدەنی بە 133 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە و تێکشکا.

میدیاكانی چین بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ فڕۆکەیەك لە جۆری بۆینگ 737 –ی سەر بە هێڵی ئاسمانیی چین، لە بەرزاییەکانی پارێزگای گوانگشی بە 133 سەرنشینەوە کەوتووەتەخوارەوە و تێكشكاوە.

باسیانلەوەشكردووە، “ترسی ئەوە هەیە کە هیچکام لە سەرنشینەکانی فڕۆکەکە بە زیندوویی نەمابنەوە”، بەڵام تائێستا بە فەرمی لەبارەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە هیچ زانیارییەك نەخراوەتەڕوو.

هاوكات تیمێکی فریاکەوتن کە لە زیاتر لە 600 کەس پێکدێن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانیی هەرێم: سبەی نزیکەی دوو هەزار پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێت

وەزارەتی شارەوانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی نزیكەی دوو هەزار پارچەزەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی رزگاری بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت. وەزارەتی…
Total
0
Share