ئاسایشی سلێمانی باندێکی دزیکردنی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی حەوت کەسی راگەیاند کە دزییانکردووە و ئۆتۆمبێلێکی دزراویان گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی.

لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” لە ڕۆژی15/1/2023 لەناو شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( تۆیۆتا هایلوکس) دەدزرێت، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکرێتەوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وورد دەکرێت بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی ڕووداوەکە و تاوانباران دەستنیشان دەکرێن، حەوت کەس کە باندێکی دزیکردن بوون دەستگیرکران”.

ئاماژە بەوەشکراوە، باندەکە لە ناو شاری سلێمانی و قەزای سەیدسادق دەستگیرکراون، لەکاتی ئەنجامدانی دزیدا جل و بەرگی سەربازی و پلەی ئەفسەر و چەکیان بەکارهێناوە.

بەپێی راگەیەندراوی ئاسایش، ئەو باندە پێشینەی چەند تاوانێکی دیکەی دزییان هەبووە، جگە لەوەی ئۆتۆمبێلیان دزیوە هەستاون بە گۆڕینی تابلۆ و شێوەی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە و شاردنەوەی لە گەراجێکدا دوای دەستبەسەرداگرتنی گەڕێنراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی و سەرجەم ئەندامانی باندەکە ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە.

ناسنامەی ئەندامانی باندەکە ئاشکرا کراوە بریتیین لە، ( ش ، م ، ح ) ، ( م ، ع ، م ) ، ( د ، ع ، م ) ، ( پ ، ر ، ع )، ( ك ، ر ، ع ) ، ( ك ، ئ ، م ) ، ( ر ، ه ، س ) .

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی

بابەتی دواتر

شەش کەس لەسەر کوژرانی پێنج هاونیشتمانییەکەی دهۆک دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share