خشتە و کاتی یارییەکان.. ڕیاڵ و بلباو یاریی کۆتایی سوپەری ئیسپانیا دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە، یاریگاکانی بواری تۆپی پێ لە ەئوروپا و جیهان چەندین ڕووبەڕوووبوونەوەی بەهێز بەخۆیانەوە دەبینن، لە گرنگترینیاندا یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریی کۆتایی بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو ئەنجامدەدات.

لە یاریگای شا فەهدی نێودەوڵەتی لە ڕیازی پایتەختی سعودییە، یانەی ئەتلەتیک بلباو وەک یانەی خاوەن یاریگا ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە، یەکێک لەو دوو یانەیە جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ ساڵی 2022 بەرزدەکاتەوە.

لە خولەکانی دیکەی وەک ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا، کێبڕکێی خولە ناوخۆییەکان بەردەوامییان دەبێت و ئەم یارییە گرنگانە ئەنجامدەدرێن:

 

جامی سوپەری ئیسپانیا (یاریی کۆتایی)

ئەتلەتیک بلباو – ڕیاڵ مەدرید (9:30)

 

جامی نەتەوەکانی ئەفریقا (قۆناغی کۆمەڵەکان – گەڕی دووەم)

گامبیا – مالی (4:00)

کۆتدیڤوار – سیرالیۆن (7:00)

تونس – مۆریتانیا (7:00)

جەزائیر – گینیای کەمەرەیی (10:00)

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 22)

وێستهام یونایتد – لیدز یونایتد (5:00)

لیڤەرپوڵ – برێنتفۆرد (5:00)

 

کالچیۆ (هەفتەی 22)

ساسولۆ – هیلاس ڤیرۆنا (2:30)

ڤینیزیا – ئیمپۆلی (5:00)

ڕۆما – کالیەری (8:00)

ئاتالانتا – ئینتەر میلان (10:45)

 

بوندس لیگا (هەفتەی 19)

ئاوگسبۆرگ – ئینتراخت فرانکفۆرت (5:30)

ئەرمینیا بیلیفێلد – گروتەر فۆرت (7:30)

 

لیگا 1 (هەفتەی 21)

ستاد ڕینس – بۆردۆ (3:00)

لۆریان – ئینجێر (5:00)

ستراسبۆرگ – مۆنتیپیلێ (5:00)

ستاد ڕیمس – میتز (5:00)

مۆناکۆ – کلێرمۆن فوت (5:00)

تروا – لیۆن (7:05)

مارسیلیا – لیل (10:45)

بابەتی پێشتر

پێنج هەنگاوی ئەفسوناوی لە بەیانیاندا بۆ ئەوەی ڕۆژەكەت باشترین بێت

بابەتی دواتر

لە سلێمانی دوو كەس بە تۆمەتی دزی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بارسا و یوڤی گه‌یشتنه‌ قۆناغی 16 و گه‌وره‌کانی دیکه‌ش براوه‌ی گه‌ڕی چواره‌م بوون

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ پێکهاته‌ی یه‌ده‌گ هاوشانی…
Total
0
Share