چاڤی پێشوەخت پلانی بەرشلۆنەی بەرامبەر ناپۆلی ئاشکراکرد

ئەمشەو لە چێوەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی “یوروپا لیگ”، یانەی بەرشلۆنە ڕووبەڕووی ناپۆلی دەبێتەوە و چاڤی پێشوەختە پلانی یانە کەتەلۆنییەکەی ئاشکراکرد.

لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی ئەوروپی، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆیدا بەئەنجامی (1-1) بەرامبەر ناپۆلی یەکسانبوونی تۆمارکرد، ئەمشەو پێنجشەممە یانە کەتەلۆنییەکە پێویستی بە بردنەوەیە بۆ گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لەو بارەیەوە چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری “ئازولگرانا” بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “وەک پێکهاتەیەک کە بۆ بردنەوە هاتبێت دەچینە ناو کەشی یارییەکەوە، هەوڵدەدەین لە پۆزیشن و کۆنتڕۆڵی تۆپدا دەستپێشخەری بکەین، سەرەڕای ئەوەی ناپۆلی هەمان ئامانجی دەبێت، یارییەکە زۆر بەهێز دەبێت، وەک جەنگە”.

هەروەها دەڵێت، “کام یانەیە بتوانێت کۆنتڕۆڵی تۆپ بکات، ئەو یانەیە براوە دەبێت، لەبەرئەوە ئەرکی ئێمە ئاشکرایە و ئەوە پلانی سەرەکیمانە”.

یانەی بەرشلۆنە لە دوواین یاریی خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی چوار گۆڵ بردنەوەی بەرامبەر ڤالێنسیا تۆمارکرد، بەهۆی ئەو ئەنجامەوە بە ورەیەکی بەرزەوە لە یاریگای دیێگۆ مارادۆنا ڕووبەڕووی ناپۆلی دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد دوو یاریزان دەکرێت

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری دۆرتمۆند مانگێک مۆڵەت بە هالاند دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەی مێسی وازدەهێنێت؟

یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکاى لاتین خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە یاریزان و تیمی هونەری هەڵبژاردەى ئەرجەنتین. مێسی وەک کاپتنی…
Total
0
Share