بەرشلۆنە چاودێریی یەکێک لە گرانترین بەرگریکارەکانی کالچیۆ دەکات

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، هەوڵەکانیان بە ئاراستەی ستیفان دی فرێی بەرگریکاری هۆڵەندیی یانەی ئینتەر میلان دەستپێکردووە.

ماڵپەڕی “ئێف سی ئینتەر نیوز” بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانە کەنەتەلۆنییەکە بەسەرپەرشتیی ماتیۆ ئالیمانی لەبارەی ستیفان دی فرێی بەرگریکاری هۆڵەندییەوە، گفتوگۆیان لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئینتەر میلان کردووە.

دی فرێی لە هەردوو پێگەی سەنتەری بەرگریی ڕاست و چەپ توانای یاریکردنی هەیە، خەسڵەتەکانی لەو ئاستەدان کە ئیدارەی بارسا هەوڵی بۆ دەدات وەک جێگرەوەیەک بۆ پێگەی پیکێ، یاخود ئیریک گارسیا، نرخی گواستنەوەشی بە 45 ملیۆن یورۆ خەمڵێندراوە.

کارەکانی دی فرێی لەلایەن مینۆ ڕایۆلای ئیتاڵییەوە سەرپەرشتی دەکرێن، ئەو کەسایەتییەش پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە و هاوکارانیدا هەیە.

بەرگریکاتە هۆڵەندییەکە تەمەنی 30 ساڵە، یەکێکبووە لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی کاتێک ناسناوی کالچیۆیان بۆ وەرزی 2020/2021 بەدەستهێنا، هەروەها یەکێکە لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، به‌رشلۆنه‌ و ڕێدبوڵ سالزبۆرگ‌ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا. له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا…
Total
0
Share