(ڤیدیۆ) بارسا و یوڤی گه‌یشتنه‌ قۆناغی 16 و گه‌وره‌کانی دیکه‌ش براوه‌ی گه‌ڕی چواره‌م بوون

یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌رکرد

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ پێکهاته‌ی یه‌ده‌گ هاوشانی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌رکرد.

له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ، به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای ئۆڵۆمپیسکی ڕوبه‌ڕوی دینامۆ کیێڤ بووه‌ و یارییه‌که‌ی به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه‌.

ئه‌ستێره‌کانی ڕۆناڵد کومان به‌ پێکهاته‌یه‌کی نیمچه‌ یه‌ده‌گه‌وه‌ باڵاده‌ستیان نیشاندا، له‌ خوله‌کی 52 سێرجینیۆ دێست گۆڵی پێشکه‌وتنی تۆمارکرد، له‌ خوله‌کی 57 مارتن بره‌یزوایت ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ دوو گۆڵی بێوه‌ڵام فراوانکرد، له‌ خوله‌کی 70 دووباره‌ بره‌یزوایت گه‌ڕایه‌وه‌ و گۆڵی سێیه‌م و گریزمان له‌ خوله‌کی 90 گۆڵی چواره‌م و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی یارییه‌که‌یان تۆمارکرد.

له‌ هه‌مان کۆمه‌ڵه‌ و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی یوڤانتۆس به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێک بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یانه‌ی فرێنسڤارۆشی هه‌نگاری به‌ده‌ستهێنا.

دوو گۆڵه‌که‌ی بیانکۆنێری له‌ خوله‌که‌کانی 35 و 91 له‌لایه‌ن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئه‌لڤارۆ مۆراتاوه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی فرێنسڤارۆشی له‌ خوله‌کی 19 له‌لایه‌ن مێرتۆ ئوزونیه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌ی ئه‌مشه‌و، یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و یوڤانتۆس ژماره‌ی خاڵه‌کانیان بۆ 12 و نۆ خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌می گروپی حه‌وته‌م به‌رزکرده‌وه‌ به‌ فه‌رمی سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌رکرد.

له‌کۆمه‌ڵه‌کانی دیکه‌ش، یانه‌کانی بوروسیا دۆرتمۆند و مانچسته‌ر یونایتد توانیان لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌کانی شه‌شه‌م و هه‌شته‌م بگرنه‌وه‌.

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مشه‌و:

ستاد ڕینس 1-2 چێڵسی

کراسنودار 1-2 ئیشبیلیه‌

یوڤانتۆس 2-1 فرێنسڤارۆشی

دینامۆ کیێڤ 0-4 به‌رشلۆنه‌

بوروسیا دۆرتمۆند 3-0 کله‌پ بروج

لازیۆ 3-1 زینیت سانت پترسبۆرگ

پاریس سانت جێرمان 1-0 لایپزیچ

مانچسته‌ر یونایتد 4-1 ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان و پوتن پەيوەندييەكى تەلەفۆنييان ئەنجامدا

بابەتی دواتر

دینامۆ کیێڤ 0-4 به‌رشلۆنه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share