پێنج هەنگاوی ئەفسوناوی لە بەیانیاندا بۆ ئەوەی ڕۆژەكەت باشترین بێت

ڕۆتینی تەندروست دەبێتە هۆی باش گوزەرانی كاتەكانی ڕۆژەكەت

ماوەی بەیانی زۆر گرنگە، گرتنەبەری چەند ڕۆتینێكی تەندروست دەبێتە هۆی باش ‏گوزەرانی ئەودوای كاتەكانی ڕۆژەكەت، پێنج هەنگاو دەشێت ئەو ئامانجەت بۆ بهێنێتەدی.‏

زۆرێك دوودڵن لە ئەنجامدانی هەڵسوكەوتە تەندروستەكان، كە وادەكات ژیانیان باشتر ‏بێت، بڕیاردان بۆ ئەنجامدانیان دەبێتە قوربانیی كات و دۆخ، كەواتە چی بكرێت بۆ ئەوەی ‏خۆت دەربازبكەیت؟

شارەزایانی خۆراك و شێوازی ژیان ئاماژە بۆ پێنج ڕێگای سەرەكی دەكەن بۆ هێنانەدی ‏بەیانییەكی باش و گرنگ بۆ هەر كەسێك، وەك ئەوەی ماڵپەڕی (‏styleblueprint‏) ‏بڵاویكردووەتەوە.‏

خەوتنی زیاتر: خەوتن سوودی زۆری هەیە، وەك بەهێزكردنی یادگە و كەمكردنەوەی ‏دوودڵی، سوودەكەی بۆ كاتی بەیانیش درێژدەبێتەوە، كەمخەوی كاریگەریی نەرێتی لەسەر ‏ڕۆتینەكانی بەیانیان دەبێت، بۆیە پێویستە ماوەی پێویست بخەویت.‏

بەپێی شارەزایان، خەوتن لە دیارترین كاروبارەكانە كە وادەكات ڕۆتینی بەیانیانت ‏كاریگەرتر بێت، ئەوەش لەڕێی خەوتن بۆ ماوەی 7 – 9 كاتژمێر، كە كاریگەریی ئەرێنی ‏دەبێت لەسەر ئەركی بەرگریی لەش و ئاستی هۆڕمۆنەكان و یادگە و تەنانەت خواستی ‏زۆر لەسەر نانخواردن.‏

ئاو خواردنەوە: خواردنەوەی پەرداخێك یان دوو پەرداخ ئاو لەماوەی 10 خولەكی ‏سەرەتای لەخەوهەستاندا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ڕۆژەكەت بەڕێیەكی تەندروست ‏دەستپێبكەیت، لە كاتژمێرەكانی خەوتندا جەستە پشوو وەردەگرێت و هێز و توانا ‏وەردەگرێتەوە، هەروەك لە ماوەی چەند كاتژمێرەدا هیچ بڕە ئاوێك وەرناگرێت.‏

خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا تەنها بۆ جەستە شێداركردنەوە و ڕزگاربوون لە ژەهرەكان ‏نییە، بەڵكو قەرەبووی برسێتی دەكاتەوە و ئەو خواردنە كەمدەكاتەوە كە دواتر دەخورێت. ‏هاوشانی ئاو، دەكرێت گیراوەی تەندروست بخورێتەوە، وەك گیراوەی لیمۆ.‏

خواردنی ڤیتامین و كانزا: لەناو جەستەی مرۆڤدا كارلێكی كیمیایی زۆر ڕوودەدات كە بە ‏ملیارەها دەخەمڵێندرێت، بۆ ئەوەی ئەم كارلێكانە بە توانا و كاریگەربن، شارەزایان ‏ڕێنوێنی خواردنی ڤیتامین و كانزاكان دەكەن، دەكرێت لەڕێی شۆفان و كەرە و دانەوێڵە و ‏ئەوانی دیكەوە بەدەستبهێنرێن.‏

ساتەكانی بیركردنەوە و بێدەنگی: ڕاستە مرۆڤ بەسەر كۆمەڵێك كاروباری زۆردا ‏هەڵدەستێت كە پێویستە لە ڕۆژەكەدا ئەنجامیان بدات، بەڵام دەكرێت چەند ساتێك بۆ ‏بیركردنەوە و بێدەنگی تەرخان بكرێت، كە وادەكات مرۆڤ بەرەو داهێنان بڕوات لەبری ‏هەڵپە و هەڵچوون.‏

دەكرێت ئەوەش لەڕێی یۆگا، یان لەڕێی دانیشتن و بیركردنەوە لە سروشتەوە بێت، یان ‏لەڕێی نووسینەوە، ئەمە وادەكات یادگەی مرۆڤ بە بەرزی بمێنێتەوە.‏

پێزانین: تەرخانكردنی چەند خولەكێك بۆ پێزانین، دەشێت ببێتە سەرەتایەكی ئەرێنی بۆ ‏ڕۆژەكە، بۆ نمونە، بیر لە سێ شت بكەرەوە كە تۆ پێزانینت بۆی هەیە و بوونی بە ‏گرنگ دەزانیت، وەك تەندروستیت و ئەندامانی خێزانەكەت و كاركەت، یان هەر شتێكی ‏دیكە واتلێبكات پێبكەنیت، لەڕێی نووسینی بێت لەسەر دەفتەر، یان وتنەوەی بە دەنگی ‏بەرز، هەردووكیان بە ئاستی پێویست كاریگەرن.‏

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی بڕیارێكی وەزیری تەندروستیی هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکان.. ڕیاڵ و بلباو یاریی کۆتایی سوپەری ئیسپانیا دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share