ماڵی پەرلەمانتارێك بە بۆمب هێرشی كرایەسەر

زیانی گیانی نەبووە

ماڵی یەكێك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی تەقەدوم لەڕێی بۆمبەوە لە بەغداد كرایە ئامانج.

میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردەوە، هێرشێك لەڕێی بۆمبی دەستی كراوەتەسەر ماڵی عەبدولكەریم عبتان، سەركردە لە هاوپەیمانیی تەقەدوم و پەرلەمانتار هاوپەیمانییەكە لە ناوچەی سەیدییەی بەغداد.

بەپێی سەرچاوەكان هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ڕابردووش لەڕێی بۆمبی جۆراوجۆرەوە هێرش بۆسەر بارەگاكانی پارتی و تەقەدوم لە بەغداد ئەنجامدران.

بابەتی پێشتر

جەنگی داهاتوو بە چ شێوەیەک دەبێت؟

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی بڕیارێكی وەزیری تەندروستیی هەڵوەشاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share