مەسرور بارزانی بڕیارێكی وەزیری تەندروستیی هەڵوەشاندەوە

مەسرور بارزانی بڕیارێكی وەزیری تەندروستیی هەرێمی هەڵوەشاندەوە، كە تایبەتبوو بە وەرگرتنی پارەی پشكنینی كۆرۆنا لە ئیبراهیم خەلیل.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان بڕیاریدابوو لە بەرامبەر ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئەو كەسانەی لە ئیبراهیم خەلیلەوە دێنە هەرێمی كوردستان، 35 دۆلار لە هەر یەكێك وەربگیرێت.

بەڵام تەنها دوای دوو ڕۆژ لەو بڕیارە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی هەڵوەشاندووەتەوە، وەك ئەوەی گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاشكرایكردووە.

شێخۆ ڕوونكردنەوەیەكی داوە، نووسیویەتی، بە ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری وەرگرتنی 35 دۆلار بۆ هەر پشكنینێكی كۆرۆنا لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل هەڵوەشاوەتەوە، كە دوو ڕۆژ پێش ئێستا درابوو.

لەوبارەیەوە شڤان عەبدی ،بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی سەرقاڵی دانانی میکانیزمێکی نوێن بو مامەڵەکرن لەگەڵ ئەوکەسانەی دێنە ناو هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل.

وتیشی. ئەمڕۆ چۆنێتیی میکانیزمەکە بڕیاری لەسەردەدرێت و ڕایدەگەیەنن.

پێشتر لە بڕیارەكەی وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستاندا هاتبوو، هەركەسێك بێتە هەرێمی كوردستانەوە لە ئیبراهیم خەلیلەوە، پێویستە پشكنینی كۆرۆنای بۆ بكرێت، ئەگەر كارتی ڤاكسینی هەبێت، یان نا.

بابەتی پێشتر

ماڵی پەرلەمانتارێك بە بۆمب هێرشی كرایەسەر

بابەتی دواتر

پێنج هەنگاوی ئەفسوناوی لە بەیانیاندا بۆ ئەوەی ڕۆژەكەت باشترین بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵوێستی توركمانەكان و هۆشدارییەكانی پەكەكە.. ڕوونكەرەوەی هێڵە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و نمایندەی دەنگدەری كوردستانی

دوو هەڵوێستی جیاواز لە توركیا و پەكەكەوە، لەبارەی پشتگیریكردن لە حزب و لایەنەكانی باشووری كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی…
زیاتر ببینە

لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بە تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی دەرماڵەیەکی دیکەی خوێندکاران دەکات، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ…
Total
0
Share