عێراق.. لە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێدا 11 کەس بە كۆرۆنا مردن

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 902 كەس لە عێراق توشی كۆرۆنا بوون و 11 کەسیش بەهۆی هەمان پەتاوە مردوون.

ئەمڕۆ هەینی 1ی كانونی دووەم، وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە پەتای كۆرۆنا-ی بڵاوكردەوە و  ڕایگەیاند، “لە ماوەی 24 كاتژمێردا، 902 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون.”

ڕاگەیاندراوەكە ئاشكرایكردووە كە لەو ماوەیەدا، 11 توشبووی تری پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هەزار و 976 توشبووش پەتاكەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.

وەك وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بۆكردووە، کۆی ئەوانەی تا ئێستا لە عێراق-دا توشی كۆرۆنا بوون، 596 هەزار و 193 كەسن، ئەوانەشی لە ڤایرۆسەکە چاكبوونەتەوە، ژمارەیان گەیشتووەتە 539 هەزار و 817 کەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. چوار سەکۆی موشەکی پێش تەقاندنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە پوچەڵکرایەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە چوار سەکۆی تایبەت بە ئاڕاستەکردنی موشەک لە پارێزگای دیالە پوچەڵبکەنەوە،…
Total
0
Share