یەکێتیی زانایان لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوای به‌رده‌وامى داخستنی یانه‌ی شه‌وانه‌ و ده‌ستگیركردنی بانده‌كانی له‌شفرۆشی ده‌كات و ده‌ڵێت، “پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و شوێن و كه‌س و یانانه‌ی مه‌ترسیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌ ڕێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر”.

یه‌كێتیی زانایان ئایینی ئیسلامی له‌په‌یامێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌‌، “له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش به‌ بڕیاری پارێزگای هه‌ولێر، باندێكی گه‌وره‌ی له‌شفرۆشییان ده‌ستگیركرد و چه‌ند یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌شیان داخست، كه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ هه‌یه‌ له ‌ڕووی شێواندنی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌گه‌ڵ هیچ به‌هاو پێشكه‌وتنێك یه‌كناگرێته‌وه ‌و پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای یاسایی و ڕێساكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌”.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا یه‌كێتی زانایانى ئایینى ستایشی داخستنی یانه‌كانی شه‌وانه‌ی كردووه‌ و باسی له‌وه‌كردوه‌، “یه‌كێتی زانایان ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌كات و ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌ت و پارێزگای هه‌ولێر به‌رز ده‌نرخێنێت و به‌لایه‌وه‌ هه‌ڵوێست و هه‌نگاوێكی پێویست و دروسته‌و جێی پێزانینه‌”.

ئه‌وه‌شهاتووه‌، یه‌كێتی زانایان له‌و ڕووه‌وه‌ هه‌وڵی خۆی داوه‌ و په‌رۆشی نه‌ریت و ڕه‌وشت و به‌های كۆمه‌ڵگه‌یه‌ و نایه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تێك بچێت، بۆیه‌ خوازیاره‌ حكومه‌ت له‌و هه‌وڵ هه‌نگاوانه به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و شوێن و كه‌س و یانانه‌ی مه‌ترسیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌ دایبخات و ڕێكاری پێویست له‌ به‌رامبه‌ریان بگرێته‌به‌ر.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) به‌ هاتریکی لیڤاندۆڤیسکی، بایرن بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کولن تۆمارکرد

بابەتی دواتر

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى په‌یامێك ئاراسته‌ى نوری مالكى ده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share