ئەنجومەنی دادوەری بڕیاری پێکهێنانی دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا

دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لەسەر داوای ئەوان ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان  بڕیاریدا بە پێکهێنانی دادگایەکی تاوان بۆ دادگاییکردنی تۆمەتبارانی تاوانەکانی گەندەڵی.

لە ڕاگەیەنراوەکەی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ” لەسەر داوای دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و بە نووسراوی ژمارە (1/135) لە 1/12/2020، ئەنجوومەنی دادوەری، بە فەرمانی ژمارە 1/1/117 لە 18/2/2021، بڕیاریاندا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەو دادگایە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانە و تایبەتمەند دەبێت بە بینینی كەیسەكانی گەندەڵی و ناوی، دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە”.

ئەنجومەنی دادوەری ڕاشیگەیاند ئەو هەنگاوە كاریگەرییەكی زۆر باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردن و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خێراكردنی یەكلا كردنەوەی كەیسەكان لە دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشدارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی بەپەلە دەداتە هاوڵاتییانی و داوایان لێدەکات بەزوویی خاکی عێراق جێبهێڵن. باڵیۆزخانەی…
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر پرسی مووچە نەماوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share