گەرمیان.. یەکەم تابلۆی ژمارە سلێمانیی ئۆتۆمبێل نوێکرایەوە

لە قەزای كەلاری مەڵبەندی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، نوێكردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە سلێمانی دەستیپێكرد.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، “دوای کردنەوەی هۆبەی تابلۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ئەمڕۆ چوارشەممە پاش تەواوکردنی رێکارە هونەری و تەکنیکییەکان، دەستکرا بە نوێکردنەوەی تابلۆی ژمارە سلێمانی و یەکەمین تابلۆی ئۆتۆمبێل نوێکرایەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، “بۆ لەمەودوا ئەو هاوڵاتییانەی کە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان ژمارە سلێمانین، دوای تەواوکردنی رێکارەکان دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان تابلۆکانیان نوێبکەنەوە و پێویست ناکات سەردانی پارێزگای سلێمانی بکەن”.

بابەتی پێشتر

لەنێوان ژنان و پیاوان کامیان ئاسانتر کێشیان دادەبەزێت؟

بابەتی دواتر

ئەمریکا ژێردەرییاییەکی ئەتۆمی بە دیاری بە کۆریای باشوور دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share