مانچسته‌ر سیتی له‌م وه‌رزه‌دا به‌پێی پێویست ده‌رنه‌که‌وتووه و له زۆرینه‌ی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌کاندا نه‌یتوانیوه بردنه‌وه تۆماربکات.
کێشه‌ی فشارکردن
له‌م وه‌رزه‌دا و له زۆرینه‌ی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌کاندا ئه‌ستێره‌کانی سیتی نه‌یانتوانیوه هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو گووشاری تاکتیکی له‌سه‌ر ڕکابه‌رانیان دروستبکه‌ن.
به‌پێی شیکارییه‌کی ماڵپه‌ڕی “سپۆرت 360″، کاتێک پێکهاته‌یه‌ک ناتوانێت له‌سه‌ر ئاستی هێرشبه‌ران گووشاری خنکێنه‌ر له‌سه‌ر ڕکابه‌ران دروستبکات، گووشاری ڕکابه‌ران له‌سه‌ر هێڵی به‌رگری هه‌مان پێکهاته پێچه‌وانه ده‌کاته‌وه و له‌م وه‌رزه‌دا سیتی له‌م بارودۆخه‌دا بووه.
هۆکاری هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ لاوازی ئاستی جه‌سته‌یی یاریزانان ده‌گه‌ڕێته‌وه، که زۆرینه‌یان ماندوبوون و پێیاننهکراوه هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو ئه‌رکه‌کانیان به‌جێبگه‌یه‌نن.
به‌هێزبوونی به‌رگری
پێکهاته‌ی سیتی به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایمیریک لاپۆرت و هه‌ڵکشانی ئاستی جواو کانسێلۆ و کایل واڵکهرهوه نمونه‌یه‌کی جوانی به‌رگری نیشانداوه، ئه‌م یاریزانانه‌ش به دوو بۆندی نوێ “ناسان ئاکی و ڕۆبن دیاس” پاڵپشتیکراون.
هۆڵه‌ندییه‌که توانای یاریکردنی له‌هه‌ر پێگه‌یه‌کی سه‌نته‌ری به‌رگری نیشانداوه و پۆرتوگالییه‌که‌ش له پچڕاندنی تۆپ و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌کان و له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه بووه‌ته ئایکۆنی هێڵی به‌رگری، هه‌موو ئه‌مانه ئاستی به‌رگرییان به‌رزکردووه‌ته‌وه و له کۆی حه‌وت یاری ته‌نها نۆ گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمارکراوه.
نه‌زۆکی هێرشبه‌ری
به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رگرییه‌وه، کاردانه‌وه‌ی پێکهاته‌ی هێرشبه‌ری سیتیزن به‌هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی کون ئه‌گوێرۆ و پێکانی به‌رده‌وامی جیسوزهوه لاوازبووه.
له‌لایه‌کی دیکه ڕه‌حیم ستێرلینگ له ئاستی چاوه‌ڕوانیدا نه‌بووه و ته‌نها دوو گۆڵی تۆمارکردووه، ڕۆیشتنی لیرۆی سانێ یه‌کێکی دیکه‌یه له لاوازبوونی هێرشبه‌ری و هه‌رگیز فیران تۆرێس نه‌یتوانیوه جێگه‌ی ئه‌ڵمانییه ئاگرینه‌که بگرێته‌وه، کار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به کیڤن دی برۆین وه‌ک سه‌نته‌ری پڕۆسه‌کان و تاکه یاریزانی متمانه‌پێکراو ببێته خاڵی به‌هێزی یانه‌که.
ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک روبهروبوونهوهدا تۆرێس له‌پێگه‌ی هێرشبه‌ری سه‌ره‌ڕم یاریپێکراوه و له یه‌ک کاتدا ئه‌رکی دروستکردنی گۆڵ و هێرشبه‌ریش به دی برۆین به‌خشراوه، ئه‌مانه وایانکردووه له‌کۆی حه‌وت یاری ته‌نها ده گۆڵ تۆماربکه‌ن.
کۆی گشتی شێوه یاریکردنی سیتی له ڕووی تاکتیکی و وه‌رزشییه‌وه سنورداربووه، بۆیه ڕکابه‌ران ده‌زانن به چ شێوه‌یه‌ک وله چ که‌لێنێکه‌وه زیان به پێکهاته‌ی سیتیزن بگه‌یه‌نن.