گواستنەوەکانی 2020ی ڕیاڵ مەدرید سەرجەمی شکستیانهێناوە !

بەهرەمەندانی ڕیاڵ مەدرید سوودیان بە پێکهاتەی زینەدین زێدان نەگەیاندووە

ئەو یاریزانانەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینی 2020 گواستونیەتیەوە بۆ ڕیزەکانی، شکستیانهێناوە و هیچ سوودێکیان بە پێکهاتەی زینەدین زێدان نەبەگەیاندووە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید چەند وەرزێکە لە پێناو هاوسەنگکردنەوەی بودجە و خەرجیاتدا لە گواستنەوەکاندا دەستی پاراستووە و یاریزانی گەورەی نەکڕیوە.

ئیدارەی فلۆرنتینۆ پێرێز 500 ملیۆن قەرزی نوێکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی لەسەرە، لەلایەکی دیکەوە قەیرانی کۆرۆنا بەرۆکی گرتوون، هەموو ئەمانە ناچاریکردوون لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا نەتوانن بۆندی هەژێنەر و پێویست واژووبکەن.

بەپێی پلانێک کە چەند ساڵێکە بەگەڕخراوە، لە هاوینی 2020 پێرێز و زێدان لەسەر گواستنەوەی چەند لاوێک ڕێککەوتن، هەندێکیان موڵکی یانەکە بوون و هەندێکیشیان بەهرەداربوون و نرخەکانیان گونجاو بوو، بەڵام ئەوەی سەیرە، تاوەکو ئەم ساتە هیچ یەکێک لەو یاریزانانە بچوکترین سوودیان بۆ پێکهاتەی زیزۆ نەبووە.

 

ئەندرێ لونین: گۆڵپارێزە ئۆکرانییەکە لەدوای خوستنی لەیانەکانی لیگانێس، بەلەد وەلید، ڕیاڵ ئۆڤیدۆ، هاوینی 2020 گەڕێنرایەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا یەک یاری لە خولی ئیسپانیا نەکردووە، ئەگەر هەیە لە قۆناغی دووەمی وەرز لە جامی شای ئیسپانیا چانسی یاریکردنی پێبدرێت.

ئەندرێ لونین
ئەندرێ لونین، گۆڵپارێزی یەدەگی یانەی ڕیاڵ مەدرید

ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا: لەم وەرزەداتەنها 57 خولەک بەرانبەر بەلەد وەلید یاریکردووە، بەهۆی پێکانەوە زۆرینەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی وەرزی 2020/2021ی لەدەستداوە، لە بێبەختیدا پێکانەکانی هاوکاتبووە لەگەڵ پێکانی کارڤاخال.

زێدان بە ناچارییەوە پشتی بە لوکاس ڤاسکێز بەستووە، وادەی گەڕانەوەشی هاوکاتبووە لەگەڵ گەڕانەوەی کارڤاخال.

ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا، بەرگریکاری پێکراوی یانەی ڕیاڵ مەدرید

مارتن ئۆدیگارد: لەگەڵ ڕیاڵ سۆسیداد باشترین ئاستی پێشکەشکرد، بەڕێوبەرانی ڕیاڵ هیوایان هەبوو ئەم بەهرەدارە لە وەرزی 2020/2021 ببێتە باشترین جێگرەوە بۆ لوکا مۆدریچ.

بە پێچەوانەوە، لەم وەرزەدا تەنها هەشت یاری ئەنجامداوە، شەش یاری لە لالیگا و دوو یاری چامپیۆنزلیگ، هیچ کاریگەرییەکی نەبووە و بەهۆی پێکانیشەوە دوورکەوتووەتەوە و ماوەیەکی کەمە گەڕاوەتەوە، بەڵام دیسانەوە لەسەر کورسی یەدەگ جێگیربووە.

مارتن ئۆدیگارد، ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی نەرویج

ڕینیێر جیسوز: سەرباری ئەو هەڵا ڕۆژنامەوانیەی لەسەر یاریزانە لاوەکەی بەرازیل پێکهێنرا، بەڵام نەیتوانی لە پێکهاتەی یەکەم جێگەی خۆی بکاتەوە و بۆ تیپەکانی کاستیا یاریکرد.

دوای گواستنەوەی لە یانەی فلامینگۆوە، ڕینیێر تەنها شەش مانگ لە ڕیاڵ بەردەوامبوو و بە شێوەی خواستن ئاڕاستەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند کرا، لەم وەرزەدا هەشت یاری بۆ ڤیستیڤالیەکان کردووە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان، هاوینی 2022 وادەی خواستنی کۆتاییدێت و دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید.

ڕینێر جیزوس، یاریزانی بەرازیلی خوازراو لە بوروسیا دۆرتمۆند
بابەتی پێشتر

دیلی ئالی لە تۆتنهام کۆتاییهاتووە و پێنج یانە داوایانکردووە

بابەتی دواتر

ئایا نەخۆشیی گەڕی لە پارێزگای سلێمانی بڵاوبۆتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share