سبەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای كورتهێنانی دارایی دەدرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای كورتهێنانی دارایی دەدات.

بڕیارە سبەی چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە چوار بڕگە لەخۆدەگرێت كە یەكەمیان دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای كورتهێنانی دارایی (قەرزكردن).

پرۆژەكە پێشتر لەلایەن حكومەتەوە بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران بۆ سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ پێشكەشكراوە.

دوێنێ كۆبوونەوەیەك لەنێوان مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، دەربارەی كۆبوونەوەكە لیژنەكە ڕایگەیاند، ڕێككەوتن كراوە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای قەرز لەپێناو دابەشكردنی موچە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی تایبەت بە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی (قەرز)، لەسەر پشکی هەرێم، مادەی پێنج بڕگەی دوو، ناکۆکیەکی توند دروستبوو.

وتیشی، “زۆرێک لە کوتلەکان لەبەرئەوەی هەرێم لە ڕابردوودا هیچ ئیتیزامێکی نەکرد ئامادەنین ئەو بڕگەیە بمێنێتەوە و ئێمەش داکۆکیمان لە مانەوەی بڕگەکە کرد”.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای گفتوگۆیەکی فراوان لە نێوانماندا هەموارێکیان هێنا کە ئێمە سەرنجمان لەبارەیەوە هەبوو، داوامانکرد کۆبوونەوەکە بخرێتە سبەی. جەخت لەوەشدەكاتەوە كە “مەسەلەی پابەندبوون یان نەبوونی هەرێم لە نێوان هەردوو حکومەتی بەغداد و هەولێر دایە و ئەرکی ئێمە یاسادانانە دەبێ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەو ناکۆکیە بەدوربگرین”.

هەفتەی ڕابردوو عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئەو ماوەیەی پێویستیانە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچە لەپاش دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای قەرز تەنها دوو ڕۆژە.

بەرنامەی كاری دانیشتنەكە:

 

بابەتی پێشتر

تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ لە دوکان خۆی کوشت دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

چه‌ند هۆکارێک وایانکردووه‌ یاریکردنی سیتی بۆ ڕکابه‌ران ئاشکرابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆتاییهاتنی کارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بڵاوکردەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند کۆتاییهاتنی کارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داواکاری عێراق بووە. باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە…
Total
0
Share