ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە.

دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران پێنج بڕگە لە خۆدەگرێت کە گرنگترینیان هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024، 2025ە، کە هەمواری بڕگەی خەرجی و داهات و بڕی تێچووی بەرمیلێك نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێمی كوردستان لەخۆدەگرێت.

یاسا مشتومڕاوییەکانی وەک یاسای باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا نین.

دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتیی مەحمود مە‌شهەدانیی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنەکە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share