تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ لە دوکان خۆی کوشت دۆزرایەوە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمی ئەو کەسە دۆزراوەتەوە کە دوێنێ بە وتەی شایەتحاڵان لە ئاوی دوکاندا خۆی کوشتووە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیای ئێستای ڕاگەیاند، “چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا لەلایەن تیمی بەرگری شارستانی دوکانەوە تەرمی ئەو کەسە دۆزراوەتەوە کە دوێنێ خۆی کوشت و گەیەنراوەتە پەیمانگای دادی پزیشکی لە سلێمانی”.

سەبارەت بەوەی کە ڕوداوی کوشتنی ژنەکەی سلێمانی کە دوێنێ لەناو بازنەیی مەلیک مەحمودا کوژرا پەیوەندی بەم کەسیەوە هەیە، سەرکەوت ئەحمەد ڕایگەیاند، “هێشتا ئەمە یەکلایی نەبووەتەوە کە کەیسەکان پەیوەندییان هەیە بەیەکەوە، بۆیە لە چەند ڕۆژی ئایندەدا لەسەر ئەم پرسە ڕونکردنەوەی زیاتر دەدەینە هاوڵاتییان”.

بابەتی پێشتر

دیندار زێباری: لەماوەی ساڵێکدا پێنج هاوڵاتیی هەرێم بە بۆردومانی تورکیا شەهید بوون

بابەتی دواتر

سبەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای كورتهێنانی دارایی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەربەندیخان.. هاتوچۆکردنی تانکەری سووتەمەنی بە ڕێگەی سەرشاخ قەدەغەدەکرێت

قائیمقامیەتی دەربەندیخان هاتوچۆکردنی سەرشاخی بۆ تانکەری سوتەمەنی قەدەغەکرد بەهۆی ئەوەی تەنکەرەکان سووتەمەنییان لێڕژاوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە،…
Total
0
Share