كەركوك.. لە پارەی گەنم دا 2 ملیار و 582 ملیۆن دینار گەندەڵی كراوە

فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكیی عێراق ئاشكرایكرد، لە خەرجكردنی پارەی گەنمی ساڵی 2014ی جوتیارانی كەركوك دا، زیاتر لە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار بەهەدەر دراوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی فەرمانگەكە خستوونیەتیەڕوو، نووسینگەی لێكۆڵینەوەی كەركوك كە سەر بە دەستەی دەستپاكییە، نووسرا و بەڵگەكانی تایبەت بەو كەیسەی دۆزیوەتەوە و كۆیكردووەتەوە، دەركەوتووە كۆمەڵەی ڕیاز-ی سەر بە لقی كەركوك-ی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە عێراق، پارەیەكی زۆری بەهەدەر داوە.
ڕوونیشیكردووەتەوە كە بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیە لە پارێزگای كەركوك، لەڕێگەی دەستكاریكردنی بەڵگەنامەكانەوە، سەرباری خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2014، بڕی دوو ملیار و 582 ملیۆن و 221 هەزار دیناری بە فێڵ لە حكومەت وەرگرتووە و بە ناوی پارەی جوتیارانەوە ئەو گەندەڵییەی كردووە.
بابەتی پێشتر

ترەمپ داوای هاوکاری دەکات

بابەتی دواتر

کەرکوک.. دوو لە دزەکانی باندەكەی ئەمشەو دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share