بەهۆی سەرپێچییەکەوە زیاتر لە چوار ملیۆن دینار غەرامەکرا، بۆ چوار شەو دواتر هەمان سەرپێچی دووبارەکردەوە

لە شاری هەولێر شۆفێری بارهەڵگرێک بەهۆی بارکردنی باری زیادە، بە زیاتر لە چوار ملیۆن دینار غەرامەکرا، بەڵام دوای تێپەڕبوونی تەنها چوار رۆژ سەرپێچییەکەی دووبارە کردەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، “چەند رۆژێک لەمەوبەر بارهەڵگرێک لە لایەن مەفرەزەی قەپانەکان دەستگیرکرا کە بارێکی زۆر مەترسیداری ئاسنی بارکردبوو، سەرەڕای ئەوەی بارەکەی دووقاتی باری رێگاپێدراوبوو، بارهەڵگرەکە بەپێی یاسا دەتوانێت تاکو 42 تۆن باربکات،بەڵام ئەو 74 تۆنی لێ بارکرابوو، واتا 32 تۆن باری زیادەی هەبوو ،بۆیە سزایەکی دارایی قورس درا ،کە بڕی چوار ملیۆن و 800 هەزار دینار بوو و پاشان ئازادکرا”.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، “شەوی رابردوو کە دەکاتە چوار شەو دواتر، هەمان بارهەڵگر دەستگیرکرایەوە کە بە هەمانشێوە باری زیادی بارکردبوو، کە ئەمجارەیان بارەکەی 76 تۆن بو ،واتا 34 تۆن باری زیادی هەوبو، بۆیە ئەمجارە بە بڕی پێنج ملیۆن و 100 دینار سزادرا، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بارهەڵگرەکە بۆ چەند رۆژێک، بۆ ئەوەی سەرپێچیەکەی سێبارە نەکاتەوە”.
 
بابەتی پێشتر

راهێنانی بۆنکردن.. رێگاکانی گێرانەوەی هەستی بۆنکردن بۆ ئەوانەی لەدەستیانداوە

بابەتی دواتر

ژنە پارێزەرێک لە هەولێر تووشی رووداو بووە و داوا دەکات یاسا مافی وەربگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share