کەرکوک.. دوو لە دزەکانی باندەكەی ئەمشەو دەستگیرکران

پۆلیسی فریاکەوتن و هێزە ئەمنییەكانى كەركوك، دووان لەو دزانەیان دەستگیركرد كە ئەمشەو 5ی تشرینی دووەم، هەوڵی دزیكردنیان لە ماڵێك دابوو.

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەمشەو پێنج شەممە 5ی تشرینی دووەم، چەند چەكدارێك بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری لاندكرۆزەر لە گەڕەكی شۆراو-ی شاری كەركوك چوونەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەك بۆ دزیكردن، دواتر پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنەكە و ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوانیاندا ڕویداوە.
“ئێستا” زانیویەتی كە دزەكان حەوت كەس بوون و دوانیان لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون، بەڵام پێنجەكەی تر بە چەك ڕوبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە و دوای تەقەكردنی هەردوولا، یەكێك لەو پێنج دزە برینداربووە و هەر پێنجیان هەڵهاتوون، هەڵمەتی گەڕانی هێزە ئەمنییەكانیش بەدوایاندا بەردەوامە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی سلێمانی: بەهۆی بوونی تەمێکی زۆرەوە گۆڕانکاری لە بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانمان روودەدات

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لەبارەی راگرتن یان گۆڕانکاری لە گەشتە ئاسمانییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا…
Total
0
Share