کەشناسی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی باران لەپارێزگای سلێمانی باریوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی  بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی کەشناسی لە ناوچەی چوارتای سەربە پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران باریوە کە 97 ملیمەترە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە 24 کاتژمێری  ڕابردوودا بڕی 44.6 ملم بارانباریوە، لە هەولێر 0.1 ملم، لە دهۆک 1.7 ملم ، لەهەڵەبجە 32.4 ملم و لە کەرکوک بڕی 3.5 ملیمەتر بارانباریوە.

بەپێی کەشناسیی هەرێم زۆرترین ڕێژەی باران لە چوارتای سەربە پارێزگای سلێمانی باریوە کە بڕەکەی 97 ملیمەترە و کەمترین بڕیش لە هەولێر باریوە کە 0.1 ملیمەتر بووە.

 

بابەتی پێشتر

چوار یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەشداری یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ناكەن

بابەتی دواتر

كۆنگرەی رۆژنامەوانی رانیگ پێش یارییەكەی ئەستۆن ڤێلا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share