چوار یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەشداری یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ناكەن

هەریەك لە یاریزانان فایخۆ و كارڤاخال و ئالابا و هازارد ناتوانن بەشداری یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو بكەن.

تیمی پزیشكی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایكرد، كارڤاخال توشی كۆرۆنا بووە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە.

هەردوو یاریزان هازارد و ئالابا لە پێكان چاكنەبونەتەوەو بە تەنها ڕاهێنان دەكەن.

پێكانەكەی ڤایخۆش قورسەو پێشتریش نەیدەتوانی یاریی بكات.

یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا یەكشەممە كاتژمێر 9:30 خولەكی شەو لەیاریگای شا فەهد لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیك بلباو ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پێشتر

کێ لە پشت هێرشە ڕەگەزپەرستانەکانی تورکیاوەیە؟

بابەتی دواتر

کەشناسی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی باران لەپارێزگای سلێمانی باریوە

بابەتی پەیوەندیدار