كۆنگرەی رۆژنامەوانی رانیگ پێش یارییەكەی ئەستۆن ڤێلا

بڕیارە سبەی شەممە یانەی مانچستەر یونایتد لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ئەستۆن ڤێلا ببێتەوە.

یارییەكە كاتژمێر 8:30 خولەك لە یاریگای ڤێلاپارك بەڕێوەدەچێت.

پێش یارییەكە ڕاڵف ڕانیك، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد بەم جۆرە باسی دۆخی تیپەكەی كرد.

– قسەم لەگەڵ ڤاندی بیك كرد ئامۆژگاریم كرد كە تا كۆتایی وەرز بمێنێتەوە، بەڵام بەهۆی بونی مۆندیالەوە، یاریزانەكە دەیەوێت خولەكی زیاتر یاریی بكات.

– گفتوگۆمان لەگەڵ هندرسۆنی گۆڵپارێز كردووە و پێم وتوە كە پێویستمان پێی دەبێت، بە دڵنیاییەوە من دەمەوێت یەكێك بێت لە سێ گۆڵپارێزەكەی مانچستەر یونایتد

– ئەگەر بمانەوێت كۆنتڕۆڵی یارییەكە لای ئێمە بێت، پێویستە دوو شت بكەین، كاتێك تۆپمان لادەبێت چالاك بین، كاتێكیش تۆپمان لا نییە، بەزوترین كات بیگەڕێنینەوە.

– لە زۆڕ ڕووەوە باش بووین، بەڵام بەو خێراییە باش نەبوین كە دەمویست

– ئەوەی زۆر گرنگە لە ئێستادا ئەوەیە زۆرترین خاڵ بەدەست بهێنین لە یارییەكانی داهاتوودا

– سەرەتا ئامانجی سەرەكیمان بەدەستهێنانی خاڵ بوو، ئێستا دەبێت هاوسەنگی دروستبكەم ئینجا خاڵیش كۆبكەینەوە، دەبێت وا بكەین گۆڵ بكەین و گۆڵیشمان كەم لێ بكرێت.

– پێشبینی دەكەم ڕۆناڵدۆ و ماگوایەر و سانچۆ و جۆنز بۆ یارییەكەی ئەستۆن ڤێلا ئامادەبن.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی باران لەپارێزگای سلێمانی باریوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا ئاگاداری چەند شوێنێک دەکاتەوە کە کارەبایان کەمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گه‌یشته‌ قۆناغی 16 و مونشنگلادباخ ئه‌رکی ڕیاڵ و ئینته‌ری قورسترکرد

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ دوو یاری گرنگ ئه‌نجامدران، مانچسته‌ر سیتی گه‌یشتنی به‌…
Total
0
Share