كۆماندۆ نەوتی سپی بەسەر كارمەند و خێزانە هەژارەكاندا دابەشدەكات

لەلایەن هێزەكانی كۆماندۆوە نەوتی سپی بەسەر ژمارەیەك كارمەندی گرێبەست و خێزانە هەژارەكانی شارەزووردا دابەشدەكرێت.

فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان بڵاویكردەوە، لە درێژەی كار و چالاكییەكانیاندا ئەمڕۆ نەوتی سپی بەسەر سەرجەم کارگوزارە گرێبەستەکانی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئوف بەگ و شارەوانیی قەزای شارەزوور و ژمارەیەک خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە سنوورەکەدا دابەشکرا.

كۆماندۆ كە لە رابردوودا چەندین هەڵمەتی هاوشێوەی لە ناوچەكانی دەوروبەر ئەنجامداوە دەڵێت، هەڵمەتەكەیان بەردەوامیی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکارەکەی ئاشکراکرد

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکاری لە خوێندنگەیەک ئاشکراکرد، کە جگە لە خواردنی فرۆشگاکە هۆکارێکی…
زیاتر ببینە

بێبەشكردن لە خوێندن و ئەشكەنجە.. دوایین دۆخی بەندكراوانی بادینان ئاشكرادەكرێت

هەوڵی درێژەدان بە خوێندنی ڕۆژنامەنوسە بەندكراوەكانی بادینان لەلایەن بەرپرسانی بەندینخانەكەیانەوە ڕێگری لێدەكرێت، وەك ئەوەی نوێنەری زیندانییان باسیدەكات و…
Total
0
Share