بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی باران و ڕەشەباوە شەوی ڕابردوو هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبای 123کەیڤی ئەزمەڕ – دەربەندیخان زیانی پێگەیشتووە.
سامان سابیر، لێپرسرای هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی ڕایگەندووە، “لە کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێڵی گواستنەوەی 123 کەیڤی ئەزمڕ – دەربەندیخان بەهۆی شۆرت کەوتوە و تیمەنیش بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی شۆرتەکە و چارەسەرکردنی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “بەهۆی کەوتنی هێڵەکە هەردوو وێستگەی مۆبایلی باریکە و کازیوە بێ کارەبا بوون، بۆیە تا دۆزینەوەی شۆرتەکە و چارەسەرکردنی کێشەکە ئەو فیدەرانەی لەو دوو وێستگەوە دەردەچن بێ کارەبا دەبن”.
ئەو شوئێنانەی لەو دوو وێستگەیەوە کارەبا وەردەگرن ئەمانەن:
گوندی بێستان سور
کۆمەڵگەی باریکە
گوندی باریکە
بەشێک لە گەرەکی شەھیدان(عەربەت)
ھەرسێ کەمپی ئاوارەکان
گوندەکانی خرابە و زێرینجۆ و کاژاو و چەناخچیان و پوشێن .